ڕێکخراوی ڕادۆز: خزمەتکردن بەبێ سنوور

ناسنامەی ئێمە: یەک ئامانج، یەک نیشتیمان

​ڕێکخراوی ڕادۆز دەنگێکی سەربەخۆ و ناوەندێکی ڕۆشنبیری و مرۆییە کە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ لە شاری سلێمانی دامەزراوە. ئێمە ڕێکخراوێکی قازانج‌نەویستین و لەسەر بنەمای خۆبەخشی و دڵسۆزی بونیاد نراوین. ئەو هێزەی ئێمە دەجووڵێنێت، تەنها یەک ئامانجی پیرۆزە: خزمەتکردنی نیشتیمان و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار

​بۆچی ئێمە پێکەوەین؟ (فەلسەفەی خۆبەخشیمان)

هەموو ئەندامانی ڕادۆز، کچان و کوڕانی گەنجی ئەم وڵاتە، بەبێ بەرامبەر و تەنها بە وزە و بەهرەکانی خۆیان کاردەکەن. ئێمە پێکەوەین چونکە باوەڕمان وایە کە گۆڕانکاریی ڕاستەقینە لەسەر دەستی ئەو کەسانە دروست دەبێت کە بەرژەوەندی گشتی دەخەنە پێش هەموو شتێک. بۆ ئێمە، گەورەترین دەستکەوت بینینی گەنجێکی سەرکەوتوو و ژینگەیەکی سەوزتر و خێزانێکی دڵخۆشە

​دیدگای ئێمە: بونیادنانی داهاتوو بە دەستی گەنجان

​ئێمە لێرەین تا ببینە نموونەیەک بۆ کاری خۆبەخشیی ڕاستەقینە لە کوردستان. دیدگای ئێمە ئەوەیە کە گەنجان "کۆڵەکەی سەرەکی" بونیادنانی وڵاتن، هەربۆیە هەموو هەوڵەکانمان لە پێناو هۆشیاری، پەروەردە و هاوکاری مرۆیی چڕ کردووەتەوە. ئێمە وەک یەک تیم، وەک یەک خێزان، کاردەکەین تا نیشتیمانەکەمان بکەینە شوێنێکی باشتر بۆ ژیان

​ڕادۆز بەردەوام دەبێت وەک سەکۆیەکی ئازاد بۆ هەموو ئەو گەنجانەی دەیانەوێت خزمەت بکەن، مێژووی ئێمە کە لە نەورۆزی ٢٠٢١ـەوە دەستی پێکردووە پڕە لە پڕۆژەی جۆراوجۆر لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا، خێرخوازی، پەروەردە و ژینگەپارێزی، کە هەموویان بەرهەمی ماندووبوونی خۆبەخشانەی گەنجەکانمانن

Peshawa Ahmed

کرتە لەسەر بەشەکانی خوارەوە بکە